داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پاكستانی له‌ئه‌ستۆگرت
K24 - هەولێر:
داعش له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تێلگرام، به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی پاكستانی له‌ئه‌ستۆگرت، كه بووه هۆی كوژرانی 54 كه‌س.
داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌كدارێكیان چووه‌ته نێو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامی پاكستان و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س.
داعش ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارته‌كه كوژراون.
دوێنێ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی 400 كه‌س له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامی پاكستان كه به‌شداره له حكومه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته، خۆكوژێك خۆی پێیاندا ده‌ته‌قێنێته‌وه و 54 كه‌س ده‌كوژرێن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.
بەپێی ئاماری پەیمانگه‌ی پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە، به‌هۆی ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادیکردووە.