سەرۆکی پێشووی بۆرما سزای زیندانییەکەی بۆ کەمکرایەوە

ئانگ سان سوچی
ئانگ سان سوچی

K24 - هەولێر

گروپی سەربازی فەرمانڕەوای بورما رایگەیاند، سزای 33 ساڵ زیندانیکردنی رێبەری پێشووی وڵات، ئانگ سان سوچی بۆ شەش ساڵ کەمکردەوە.

گوتەبێژی گروپی سەربازیی فەرمانڕەوای بۆرما گوتی: لێخۆشبوونەکەی ئانگ سان سوچی، پێنج لەو 19 تاوانە دەگرێتەوە کە پێی تۆمەتباربووە، بەمەش سزاکەی بۆ شەش ساڵ کەمکراوەتەوە.

براوەی خەڵاتی نۆبڵ سوو چی کە هەفتەی رابردوو لە زیندانەوە گواسترایەوە بۆ ماڵەوە لە نایپیداوی پایتەخت و لەژێر چاودێری سوپا دەمێنێتەوە.

سوچی بە تۆمەتی جۆراوجۆر دادگایی دەکرێت، لە هاندان بۆ ساختەکاری و گەندەڵی، ئەویش هەموو تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە.

سەرچاوەیەیەک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە گوتی " دەستگیرکردنی لە ماڵەکەی بەردەوام دەبێت."

لە سەرەتای ساڵی 2021دا، سوچی کودەتای سەربازی بەسەردا کرا و دواتر دەستگیرکرا و سوپاش دەسەڵاتی گرتە دەست، تاوەکو ئێستاش سوچی لەزیندان دایە.