به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات

K24 – بەغدا:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پشكی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ره‌وانه كرا، هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به حكومه‌تی عێراق داوه و ئه‌و بڕه‌یش له داهاتوودا زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 1ـی ئابی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشكی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ره‌وانه كراوه، باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه بڕی 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی داوه‌ته حكومه‌تی عێراق بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی، گوتیشی ئه‌و بڕه له داهاتوو زیاتر ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه دیلان بارزان په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، سوودانی له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پشكی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی ره‌وانه كردووه و یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه دراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 باسی له‌وه‌ش كرد، كه ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو یاخود سبه‌ی چوارشه‌ممه پشكی هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان24 روونیشیكرده‌وه، تیمی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به زیادكردنی بڕی ئه‌و 55 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌ی رۆژانه له گفتوگۆدان، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه بكرێته 125 بۆ 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی به‌كارده‌هێنرێت.
گوتیشی، سوودانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌تی توركیا له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یاسای نه‌وت و گازی فیدڕاڵی، په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه، تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌تی فیدڕاڵی له گفتوگۆدایه و ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبوونه‌ته‌وه، گوتیشی، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی یاسایی له‌نێوان هه‌ردوولادا پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسێكی یاسایی بۆ نه‌وت و گاز بنووسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م ره‌شنووسه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌نگی پێ بدرێت و دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.