کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 2/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ و زیاد بوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە  لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بە (1-2) پلە   .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  44 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  42 پلەى سیلیزى

سۆران :  40 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  47 پلەى سیلیزى