پۆڵەندا سەربازی زیاتر لە سنووری بێلارووس بڵاودەکاتەوە

سەربازانی بێلارووس لەکاتی مەشقکردندا
سەربازانی بێلارووس لەکاتی مەشقکردندا

K24 - هەولێر

پۆڵەندا رایگەیاند، دوو هێلیکۆپتەری بێلارووسی رۆژی سێشەممە، ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە و دەڵێت، بەدرێژایی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی سەربازی خۆی بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری پۆڵەندا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "دوو هێلیکۆپتەری بێلارووسی کە لە نزیک سنوور مەشقیان دەکرد ئاسمانی پۆڵەندایان بەزاندووە".

سوپای پۆڵەنداش ئاماژەی کرد، سوپای پۆڵەندا دەڵێت: هێلیکۆپتەرەکان ئاسمانی ئەو وڵاتەیان نەبەزاندووە.

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند، "پێشێلکارییەکە لە ناوچەی بیارۆڤیکا لە بەرزاییەکی نزمدا روویداوە، کە رێگری لە چاودێریکردنی سیستەمی رادار کردووە، هەروەها ناتۆش لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە".

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا فەرمانی زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی لەسەر سنووری بێلارووس کردووە، بە ئاماژەدان بە  ئۆپەراسیۆنی چڕ کە لەلایەن رووسیا و بێلارووسەوە دژی پۆڵەندا ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی بەرگری بێلارووس رایگەیاند "ئەو تۆمەتانە لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی و سەربازیی پۆڵەنداوە ئەنجامدراون بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیانووی دروستکردنی هێز و ئامرازەکانی نزیک سنووری بێلارووس بدەن".

پۆڵەندا و دراوسێکانی لە رۆژهەڵاتی ناتۆ نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک لەلایەن بێلارووسەوە کە لە ئێستادا  بووەتە مۆڵگەی چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر.

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ماتیوش مۆراڤیێتسکی رایگەیاند، کۆمەڵەیەک کە لە 100 چەکداری ڤاگنەر پێکهاتوون نزیک بوونەتەوە لە سنووری پۆڵەندا.