سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کەسوکاری ڕووداوەکەی دەربەندیخان دەکات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە8/2 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە ( سەید حەمە ناسر) کرد کە دوێنێ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە دەربەندیخان، پێنج کەسی خێزانەکەی گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.

لە بەرامبەردا سەید حەمە ناسر ، بە ناوی بنەماڵەکەیەوە ، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و هاوخەمییەکەی . ‌