دادگای فیدراڵی عێراق داواكارییه‌كی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە رەتکردەوە
K24 – هەولێر:
دادگای باڵای فیدراڵ له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و داواكارییه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ و چەند پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێی، لەبارەی پاشەکەوتی مووچە رەتکردەوە و له نووسراوه‌كه‌ی دادگای فیدراڵ‌دا هاتووه، بڕیاری ژماره 61 له 21/6/2020ی حكومه‌تی هه‌رێم تايبه‌ت به پاشەکەوتی 21%ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە ئەو داواکارییە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
له‌مباره‌یه‌وه ئازاد دۆسكی پارێزه‌ر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌م داوایه له‌لایه‌ن سروه و شاسوار عه‌بدولواحید به سیفه‌تی سه‌رۆكی حزب، هه‌روه‌ها باسم خه‌شانی په‌رله‌مانتار، جیا له هه‌ریه‌ك له رووناك، عه‌زیز و ڤیان داوایان دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه تۆماركرابوو.
دۆسكی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، داواكه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كراوه‌ته یه‌ك داوا سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، به ژماره 123، كه دوێنێ له دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ كرابوو، دادگاكه ره‌تی داواكه‌ی كرده‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌واندا نییه، چونكه كاركردنی ئه‌و دادگایه به گوێره‌ی ده‌ستوور، نۆ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ی كردوویانه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و میدیایی كراوه، دواجار ره‌تكرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق و به‌هۆیه‌وه پتر له دوو ملیۆن كه‌س له ناوه‌ڕاست و باكووری عێراقه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاواره بوون و جیا له هاتنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، داخستنی سنووره‌كانی جیهان و وه‌ستانی جوڵه‌ی بازرگانی، هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی دا.