سوودانی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو به پێویست ده‌زانێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی باڵای ئاو ده‌كات و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئاو به پێویست ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 2ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می لیژنه‌ی باڵای ئاو كرد، كه تێیدا بارودۆخی ئێستای ئاوی عێراق و ستراتیژیه‌ته‌كانی حكومه‌ت و تێكڕای به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه خراوه‌ته‌وه روو.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی پێشووی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته و گرنگترین ئاسته‌نگانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی پلانی ئاماده‌كراو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاو و دانانی چاره‌سه‌رییه به‌په‌له‌كان له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به پێویستی زانیوه هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی ئاو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ چڕ بكرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك مافی عێراق به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) فالح خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕه‌كان رایگه‌یاند، عێراق به ئاستێكی زۆر رووبه‌ڕووی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات بووه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش توركیا رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق سه‌باره‌ت به به‌شه ئاوی به‌ردراوه ده‌كات.
خه‌زعه‌لی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا روونیكردووه‌ته‌وه، توركیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌ك كردووه، له‌وانه‌ش ناساندنی ئه‌هواره‌كان له لیستی شوێنه‌واری جیهانی و زه‌وییه هاوبه‌شه‌كانی ده‌ریاچه و كه‌ناراوه‌كان و رووباره‌كان، به‌ڵام ره‌چاوی ئه‌و رێككه‌وتننامانه و به‌شه ئاوی عێراق به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه حكومه‌تی عێراق به ته‌واوه‌تی هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كانی قۆناغی داهاتوو كردووه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مان كۆنفرانسێكی سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ئه‌نجامداوه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش سێ كۆنگره‌ی له‌و باره‌یه‌وه رێكخستووه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا عێراق پێنجه‌مین وڵاتی جیهانه كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگهیه له‌سه‌ر بوونی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته. به پێویستیشی زانی لایه‌نی دانوستانكاری عێراق له هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا به‌رده‌وام بێت بۆ چاودێریكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه.
خه‌زعه‌لی گوتیشی، كه‌می گه‌یشتنی ئاو بۆ زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانی ئاژه‌ڵ له عێراق به رێژه‌ی 20%، ته‌نانه‌ت له ساڵی 2020ـدا له هۆڕه‌كانی خوارووی عێراق كه به‌ده‌ست له‌ناوچوونی گامێشه‌كان ده‌ناڵێنێت، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و به‌یه‌كجار حه‌وت هه‌زار و 500 گامێش له‌ناوچوونه.
رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به دۆخی ئاوی عێراق نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت پێیان وایه گرفتی كه‌می ئاو، واده‌كات وڵات رووبه‌ڕووی كۆچی دانیشتووان بكاته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و شوێنه كشتوكاڵییانه‌ی مه‌ترسی جیددی كه‌می ئاو و وشه‌كه‌ساڵیان له‌سه‌ره.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات رێژه‌ی 90%ـی سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاكی عێراقیان پێكده‌هێنا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی، ئاستی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، كه هۆكاری سه‌ره‌كیشی دروستكردنی به‌نداوه‌كانی ئاوه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆگاكانی ئاوی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و له‌ناوچوونی ژێرخانه‌وه، ئاویان كه‌مبووه‌ته‌وه. به‌گوێره‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ر پێنج كه‌س له عێراق كه‌سێك كێشه‌ی ئاوی پێویستی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئاو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه دروستكردووه و ناچاری كردوون سنوورێك بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناوچه كشتوكاڵییه‌كان دابنێن.