شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دۆسیه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ و كۆلێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مان تاووتوێ ده‌كات
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی ژماره‌یه‌ك یاسا و شیاندنه‌وه‌ی ژێرخانی زانكۆكان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 2ـی ئابی 2023) نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لیژنه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی كرد بۆ تاووتوێكردنی شیاندنه‌وه‌ی ژێرخانی زانكۆكان و ده‌ركردنی پاكێجێكی یاسا گرنگه‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، یاساكان بریتین له، یاسای خزمه‌تی زانكۆیی، یاسای خوێندنی ئه‌هلی و یاسای بنه‌مای فره‌بڕوانامه‌یی. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی سكۆله‌رشیپ له ده‌ره‌وه و گرنگی دابه‌شكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگاكان به پێویست زانرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دووباره شیاندنه‌وه‌ی ژێرخانی زانكۆیی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی باڵه‌خانه‌كانی زانكۆكانی به پێویست زانیوه و دووپاتیشی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری نێوان لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داننان به بڕوانامه‌ی قوتابیانی ده‌رچووی زانكۆ و كۆلێژه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆك له‌سه‌ره‌كان و یه‌كخستنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی له‌نێوان ته‌واوی زانكۆكانی عێراق كردووه‌ته‌وه.