چین بەکارهێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە کەسانی پێنەگەیشتوو لە کاتی شەودا قەدەغە دەکات

K24 – هەولێر:

لە چین یاسایەکی نوێ دانراوە بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە، لێیان قەدەغە دەکرێت لە کاتژمێر 10ـی شەوەوە، تا شەشی بەیانی مۆبایل و هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنن، لە رۆژیشدا تا کاتێکی دیاری کراو بۆیان هەیە بەکاریبهێنن.

هەروەها ئەوانەی تەمەنیان 16 و 17 ساڵە، بۆیان هەیە رۆژانەی دوو کاتژمێر مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن، ئەوانەی لە خوار هەشت ساڵن، نابێت کاتی بەکارهێنانیان 40 خوولەك تێپەڕبکات.

ئەم یاسایە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی سایبەری چینەوە پێشنیاز کراوە و ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵودەبوونی مۆبایلە، بڕیاریشە لە ئەیلولی ئەمساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها دایک و باوکی منداڵەکان لە پابەند بوون یان پابەند نەبوون بەو یاسایە ئازادن.