سەرۆکوەزیرانی کەنەداو و هاوژینەکەی لەیەکتری جیابوونەوە

K24 – هەولێر:

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا هاوژینەکەی، سۆفیە گریگۆیری ترودۆ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، جیاوبوونەوەیان لە یەکتری دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری بڵاوکردەوە.

ئاشکراشی دەکەن، بڕیاری جیابوونەوەکەیان لە دوای چەندین گفتوگۆی پڕ مانا و سەخت لە نێوانیاندا هاتووە و سەرەڕای جیابوونەوەشیان وەک خێزانێکی نزیک و پڕ لە خۆشەویستی دەمێننەوە، لە پێناو هەموو ئەوەی بونیادیان ناوە رێز لەیەکتری دەگرن.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کەنەداش لە راگەیه‌ندراوێکدا رایگەیاند، هەردوو لا پەڕاوی یاسایی تایبەت بە جیابوونەوەیان واژوو کردووە.

جەستن ترودۆ و هاوسەرەکەی خاوەنی سێ منداڵن بە ناوەکانی خاڤیێر تەمەن 15 ساڵ، ئێلا گرەیس تەمەن 14 ساڵ و هادریین تەمەن نۆ ساڵان.