دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان رەتدەکرێتەوە

هونەرمەند بەیتۆجان
هونەرمەند بەیتۆجان

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری کورد بەیتۆجان بڵاوکرایەوە، لەلایەن برایەکی بەیتۆجان ئەو دەنگۆیە رەتکرایەوە.

هونەرمەند بەیتۆجان، چەند ساڵێکە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی لە کارە هونەرییەکانی دوور کەوتووەوە، لە دوێنێوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆچی دوایی بڵاوبووەتەوە.

ئادارجان، برای بەیتۆجان لە وڵاتی سوید بە پەیامنێری کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیەی لەبارەی کۆچی دوایی بەیتۆجان بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

گوتیشی: "لە دوێنێوە خەڵکێکی زۆر لە کەسوکار و هەوادارانی بەیتۆجان تەلەفۆنیان بۆ کردوین کە دەنگۆی کۆچی دوایی ئەویان بیستووە".

پێشتریش لە ساڵی 2020 هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە.

هونەرمەند بەیتۆجان لە ساڵی 1955 لە دایکبووە و شارۆچکەی فارقین-ی سەر بە پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1991ـەوە لە سوید دەژی.