پلەی گەرما دادەبەزێت

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا
رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەندرا

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکەی 1 تـــــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی  هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى

دهۆک : 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  46 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  43 پلەى سیلیزى

سۆران :  42 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  47 پلەى سیلیزى