تهواو عوسمان دێمبێلی رۆیشت، بهڵام یاریزانێكی نوێ هات
به گوێرهی سهرچاوهكانی راگهیاندنی ئیسپانیا، عوسمان دێمبێلی به یهكجاری بارسێلۆنای جێهێشت و بهرهو پاریس گهیشتی كردووه، له بهرامبهردا یاریزانێكی نوێ پهیوهندی به یانه كهتهلۆنیاییهكه دهكات.
رۆژنامەی سپۆرتی كهتهلۆنیا بڵاوی كردووهتهوه ئەمڕۆ عوسمان دێمبێلێ لە فرۆکەخانەی بارسێلۆنا بەرەو پاریس رۆیشتووه بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان و لە چەند کاتژمێری داهاتوو پاریس پارەی شکاندنی گرێبەستەکەی دێمبێلێ دەدات و هێما بۆ ئەوە کراوە دوێنێ ئێوارە دێمبێلی لەگەڵ کیسێ بووە و ماڵئاوایی لەم یاریزانە کردووە.
گرێبەستی دێمبێلێ و پاریس سانجێرمان لە قۆناخەکانی کۆتاییە و بەمنزیکانە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.
له لایهكی دیكهیشهوه، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامهنووسی ناوداری ئیتاڵیا بڵاویکردەوە بارسێلۆنا لەگەڵ کانسێلۆ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی لەم هاوینە پەیوەندییان پێوە بکات و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بارسێلۆنا لە زستانی رابردووەوە هەوڵی گواستنەوەی كانسێلۆ دەدات و لەم هاوینەش بەردەوام چاودێری ئەم یاریزانەی کردووە.
بارسێلۆنا دەیەوێت سوودی لە پارەی فرۆشتنی دێمبێلێ بۆ گواستنەوەی کانسێلۆ ببینێت کە ئەم یاریزانە پۆرتوگالییە 47 یاریی لەگەڵ مان سیتی و بایرن میونشن کردووە و سێ گۆڵ و 11 ئەسیستی تۆمار کردووە و له بارسێلۆنا دهبێته شوێنگرهوهی جۆردی ئالبا.