سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئوردنی دەکات

K24 - هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارێکدا برەودان بە هاوکاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن لە بوار جیاکاندا تاووتوێ کرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (3ـی ئابی 2023)، ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن کۆبوونەوە، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و به‌تايبه‌تى په‌يوه‌ندييه له‌مێژينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و بره‌وادان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا تاوتوێ كرا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيريى ئوردن له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن و عێراق به گرنگ ده‌زانێت و پشتگيرى لێ ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيري شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م و شانشينى ئوردن له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه.
لەلایەن خۆیەوە شاندى ميوان، وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، سه‌رسامى خۆيان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختيان له پشتگيريى وڵاته‌كه‌يان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له ده‌رفه‌تى هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره‌كانى ته‌ندروستى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيدا كرد.