داعش وه‌ڵامى نه‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تا ئێستا رێكخراوى داعش وه‌ڵامى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى نه‌داوه‌ته‌وه، كه 48 كاتژمێريان له‌به‌رده‌م داعش دانابوو بۆ ئه‌وه‌ى شارى مونبج به‌جێبهێڵێت.
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانێتييه‌كه شه‌رڤان ده‌روێش رايگه‌ياند، تا ئێستا هيچ وه‌ڵامێكمان له داعشه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه.
هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى داوايكردبوو، چه‌كدارانى داعش له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا له مونبج به سه‌لامه‌تى بچنه ده‌ره‌وه و ئه‌وه يه‌كه‌مين و دوايين ده‌رفه‌ته پێيان ده‌درێت.
له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه توانيويه‌تى سه‌ركه‌وتنى به‌رچاو به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستبهێنێت.
له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و چه‌كدارانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى توانيان بچنه ناو مونبجه‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مونبجى سه‌ر به هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى مۆڵه‌تى 48 كاتژمێرى بۆ داعش دانابوو، تا شاره‌كه به‌جێبهێڵن.