وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت ده‌كات بۆ تاران
K24 - هەولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به كێڵگه‌ی غازی "دوره"، ئاژانسی هه‌واڵی كوێت رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی نامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بكات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 4ـی ئابی 2023) ئاژانسی هه‌واڵی كوێت رایگه‌یاند، سالم عه‌بدوڵڵا جابر سوباح، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت داوه‌تنامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێگه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی كوێت روونیكردووه‌ته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 3ـی ئابی 2023، سالم عه‌بدوڵڵا جابر سوباح په‌ڕاوی كارنامه‌ی له محه‌ممه‌د تووتنچی، باڵیۆزی نوێی ئێران له كوێت وه‌رگرتووه، كه ناوبراو هاوكات نامه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵاهیانی داوه‌ته سالم عه‌بدوڵڵا جابر سوباح و تێیدا داوه‌تی تارانی كردووه.
ئه‌و داوه‌تنامه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ر یه‌ك له سعوودیه و كوێت كه خۆیان به تاكه خاوه‌نی كێڵگه‌ی غازی دوره كه كێڵگه‌یه‌كی كێشه‌له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌زانن. ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه‌یه زیاتر په‌ره‌یسه‌ند، كاتێك ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كرد له پڕۆسه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن و به‌دواداگه‌ڕان له‌و كێڵگه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
كێڵگه‌ی غازی دوره‌ی ده‌ریایی كه له ئێران به "ئارش" و له سعوودیه و كوێتیش به "دوره" ناسراوه، ناوه‌ندی نێكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵاتی دراوسێیه.