سعوودیه لووتكه‌ی ئاشتی سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا له‌خۆده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
بڕیار وایه سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان سه‌باره‌ت به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه ئه‌نجام بدرێت.
سبه‌ی (شه‌ممه 4ـی ئابی 2023) له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه مرۆییه‌كان بۆ كۆتاییپێهێان به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، شاری جه‌دده‌ی سعوودیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان له‌خۆ ده‌گرێت.
ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له زیادكرنی گفتوگۆ و هاریكارییه‌كان و بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌نێوان وڵاتان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كی دیپلۆماسی و سیاسی بۆ جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، كه دواجار ببێته هۆی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و دوورخستنه‌وه‌ی جیهان له لێكه‌وته‌ی زیاتری مرۆیی، ئابووری و ئاسایشی.
له‌وباره‌یه‌وه ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی جه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری لووتكه‌ی ئاشتی سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه جگه له سعوودیه، ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕازیل، هیند و باشووری ئه‌فریقیا ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه به‌شداری ئه‌و لووتكه‌یه بكه‌ن.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.