کەشناسی باری کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 5/8/2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ شوێن، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44

سلێمانی: 43

دهۆک : 43

کەرکوک : 46

هەڵەبجە : 45

زاخۆ: 44

سۆران : 43

گەرمیان: 48