ئەمڕۆ هەولێر دەتوانێت بۆیەکەمجار جامی عێراق لە چنگی بەغدادییەکان بڕفێنێت؟

یاریزانانی یانەی هەولێر
یاریزانانی یانەی هەولێر

ئەمشەو هەولێر و قوە جەوییە لە یاریی کۆتایی جامی عێراق لە یاریگای شەعب بەیەک دەگەن، کە هەرگیز هیچ یانەیەک لە دەرەوەی بەغدا نەیتوانیوە نازناوەکە بباتەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 08:00 هەولێر و قوە جەوییە لە یاریگای شەعب رووبەڕوو دەبنەوە کە یەکەمجارە هەولێر لە یاریی کۆتایی جامی عێراق یاریی دەکات، بەڵام پێشتر قوە جەوییە هەشت جار لە یاریی کۆتایی یاریی کردووە و پێنج جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.

بە درێژایی مێژووی جامی عێراق هەرگیز یانەکانی دەرەوەی بەغدا نەیانتوانیوە جامی عێراق بەرز بکەنەوە، زەوڕا خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی عێراقە لە مێژوودا کە 16 جار جامەکەی بەدەستهێناوە، قوە جەوییە پێنج جار جامەکەی بەرزکردووەتەوە و تەڵەبە و جەیشو رەشیدیش هەریەکەیان دوو نازناوی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێناوە.

سەرجەم ئەو یانانەی جامی عێراقیان بەرزکردووەتەوە لە بەغدا بوون، کەرخ دوایین پاڵەوانی پاڵەوانێتییەکەیە کە ساڵی رابردوو لە یاریی کۆتایی لە کارەبایان بردەوە، هەولێر ئەگەر نازناوەکە بباتەوە دەبێتە یەکەم یانە لە بەغدا جامەکە بڕفێنێت، کە یەکەمجارە یانەیەکی کوردستانی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە یاریی دەکات.