سێیەم دیداری هونەری پەیکەرتاشی لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

ژمارەیەک پەیکەرتاشی کورد بەشداری دەکەن

K24 - هەولێر

سێیەمین دیداری هونەری لە ئەڵمانیا بە بەشداری 50 هونەرمەندی جیهانی و پەیکەرتاشانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ماوەی هەفتەیەکیش بەردەوام دەبێت.

سامان هیدایەت پەیکەرتاش، بە کوردستان24ی گوت: "دیدارەکەی ئەمساڵ سێیەمین خولەیەتی، کە کار لەسەر سڕینەوەی چەمکی رەشبینی و کاڵکردنەوەی دیاردە نەخوازراوەکانی نێو کۆمەڵگە دەکات".

گوتیشی: "پەیکەرەکەی من گوزارشتە لە کاڵکردنەوەی کەسانێکی هەژار و بەش مەینەت، کە بەو هۆیەوە تووشی گرفتی کۆمەڵایەتی بوونەتەوە، منیش هەوڵمداوە بە نمایشکردنی ئەو پەیکەرە لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانم لە ماوەی ئەم هەفتەیە ئەم دیاردەیە کەم بکەینەوە و رێنوێنی ئەوانە بکەین کە تووشی حاڵەتی نەخوازراو هاتوون".

.
.