سوودانی: عێراق به‌ره‌و كرانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، له بواره‌كانی ئابووری و هاریكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، عێراق به‌ره‌و كرانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ستیڤن چاڕڵس هیچن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆبوونه‌وه، و تێیدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و وێڕای ئاماژه‌كردن به بره‌ودان به‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی به‌ریتانیا و عێراق.
سوودانی له چوارچێوه‌ی دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، عێراق به‌ره‌و كرانه‌وه له بواره‌كانی ئابووری و هاریكاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست هه‌نگاو ده‌نێت.
وێڕای ئه‌وه‌ی سوودانی پشتگیریی خۆی بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌بواری چاكسازیی و ئابووری كرد. هه‌وڵه ئه‌رێنی و به‌ره‌نگارییه‌كانی عێراقی له‌ناوچه‌كه و به‌رزنرخاند.