فڕۆكه‌ی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج

K24 – دهۆك:
په‌یامنێری كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه‌ی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك، له هێرشه‌كه‌دا، گیان له‌ده‌ستدان و بریندار هه‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نزیك سه‌نته‌ری ناحییه‌ی چه‌مانكێ، به دیاریكراوی له گوندێكی نزیك گوندی (ئه‌شكه‌فتێ) ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییه‌كی سڤیل، كه دوو هاووڵاتی تێدا بووه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه كرایه ئامانج.
ئالان ئیسماعیل و پێنج مانگە ھاوسەرگیری کردووە و ئەم ئێوارەیە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە چەمانکێ گیانی لەدەستدا.
روونیشیكرده‌وه، كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.