ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دامه‌زراندن له نه‌خۆشخانه‌ی به‌حركه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست درێژكرایه‌وه
K24 - هەولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، داواكاری دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك درێژده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 6ـی ئابی 2023) راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، داواكاری دامه‌زراندن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌حركه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ماوه‌كه‌ی بۆ 13ـی ئابی 2023 درێژكرایه‌وه، كه ماوه‌كه‌ی له 1ـی ئابه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
(یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023) راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد، رایگه‌یاندبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە بەشێوەی گرێبەست بۆ "نەخۆشخانەی بەحرکە" دەتوانن فۆرمی پێشکەشکردنی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست پڕ بکەنەوە.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن بۆ ئه‌و دامه‌زراندنه، ده‌توانن داواكارییه‌كانیان له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنیشی دیاریكراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه ده‌بێت دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر بێت و لەلایەن لەدایکبووانی 1/8/1979 بەسەرەوە پڕ دەکرێته‌وه، هه‌روه‌ها لە یەک خێزان تەنیا یەک کەس مافی دامەزراندی هەیە و دەرچووانی خوێندنی ساڵی2022 - 2023 ناتوانن خۆیان تۆمار بکەن بە پێچەوانەوە پەراوێز دەخرێن.
بۆ پێشكه‌شكردنی فۆڕمی دامەزراندن ئێرە کلیک بكه