به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: هاوكاری وڵاتان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه
K24 – هەولێر:
بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە نەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوا هاوپەیمانان هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن. له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: هاوكاری وڵاتان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه. گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ده‌ستی هاتبا، ده‌مێك بوو پێشمه‌رگه‌ی نه‌ده‌هێشت".
لیوا عوسمان محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌مباره‌یه‌وه به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رابردوو و له ئێستادا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێكردووه، پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه و هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه و هۆشدارییشمان له هاوپه‌یمانانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی واژووكرد، به‌هۆیه‌وه ئه‌ڵمانیا بڕێكی زۆر یه‌ده‌گی چه‌كی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێناوه.
روونیشیكرده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی پێدانی پێداویستی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
لیوا عوسمان محه‌ممه‌د له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێت: "هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشمه‌رگه نه‌وه‌ستاون، تیمه‌كانیان به‌رده‌وام سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن، خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی چاودێری وردی چاكسازییه‌كانی وه‌زارتی پێشمه‌رگه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دزه‌پێكردنی چه‌ند نووسراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ: ئه‌وه پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه، له ئێستادا نووسراو له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دزه‌ی پێكراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ركی خۆی رایی ده‌كات، تاكو ئه‌و كه‌سانه بدۆزێته‌وه كه نووسراوه‌كانیان داوه‌ته میدیا و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌دروستكردن بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی كێشه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروست ده‌كه‌ن، كه‌سانی بچووكن، ئێمه پشتگیری له پێشكه‌وتنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانه ئاشكرا ده‌كرێن.
گوتیشی: "ساڵی 2026 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌كده‌گرن، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باشه".
تایبه‌ت به داهاتووی پێشمه‌رگه ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ: سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ده‌ستی هاتبا، ده‌مێك بوو پێشمه‌رگه‌ی نه‌ده‌هێشت.