پێشمەرگەیەک لە دێرەلووک بە تی ئێن تی چەکدارانی پەکەکە برینداربوو

پێشمەرگە
پێشمەرگە

K24 - هەولێر:

چەکدارانی پەکەکە لە دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەسەر رێگای هێزەکانی پێشمەرگە تی ئێن تییان داناوە و، بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بریندار بوو.

سەبارەت بە تەقینەوەی بۆمبێکی تی ئێن تی لە دێرەلووک، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەوان دوو خاڵی نوێیان لە ناوچەکە داناوە، شەو چەکدارانی پەکەکە هاتوون تی ئێن تییان لەسەر رێگاکەیان داناوە.

گوتیشی: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی تی ئێن تی، پێشمەرگەیەک بە سوکی بریندار بووە.

بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوندی سنووری هەرێمی کوردستان چۆڵکراون و حکومەتی هەرێمیش ناتوانێت دەستی ئاوەدانیان بۆ درێژ بکات.

چەکدارانی پەکەکە لە هەندێک ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستان بۆ رێگریکردن لە نزیکبوونەوەی سوپای تورکیا و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکان پەنا بۆ چاندنی بۆمبی تی ئێن تی دەبەن، کە زۆرجار بە گوندنیشان، گەشتیاران و هێزەکانی پێشمەرگەدا دەتەقنەوە و ئەوان دەبن بە قوربانی.