ئاوارەکانی سوودان لەبەر گرانی کرێی خانوو دەگەڕێنەوە خەرتووم

K24 - هەولێر

ئەو شەڕەی لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا لە سوودان سەریهەڵدا، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەو هۆیەوە ئاوارەی ناوخۆ بووە، هەروەها نزیکەی ملیۆنێک کەسیش پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە.

ئەوانەی لە شەڕ هەڵاتوون رووبەڕووی هەلومەرجی سەخت بوونەتەوە لە رووی نیشتەجێبوون و بەدەستهێنانی پێداویستییەکانی ژیاندا، بەتایبەتی کە زۆربەی ئەوانەی داهاتیان سنووردارە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا مووچەیان وەرنەگرتووە، دواتریش هەندێکیان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ ماڵ و گەڕەکەکانی خۆیان لە خەرتوم، پێیان باشە لە ناوەڕاستی شەڕەکاندا بژین و رووبەڕووی مەترسی مردن ببنەوە بەک ئاوارەببن.

سەرەڕای ئەو مەترسییە چاوەڕوانکراوانەی کە لە ماڵەکانیاندا چاوەڕێیان دەکەن، گەشتی گەڕانەوە بۆ خەرتوم خۆی پڕە لە مەترسی زۆر، بەو پێیەی بەرکەوتەی ئەو هێزە دەبنەوە کە فەرماندەی سوپا، عەبدولفەتاح ئەلبورهان، بەڵێنی داوە بەکاری بهێنێت.

ژمارەیەکی بەرچاوی پەنابەرەکانی خەرتووم بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان کە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لێیەوە هەڵاتوون و دەڵێن: "هیچ رزگارکەرێکمان لە مووشەکەکان نییە جگە لە خودا، سەبارەت بە مردن یان برسێتی، دەتوانن خۆیان لێ بەدوور بگرن ئەگەر بچنەوە ماڵەکانیان کە بە جێیان هێشتبوو.

مەترسییەکانی رێگای گەڕانەوە زۆرن، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپە چەکدارانەی کە پیشەیان  تاڵانکردن و هەڕەشەکردنە، بە وەرگرتنی هەموو شتێک لەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە، زۆرجار رەنگە پارەیەکی کەم یان مۆبایلەکەی، یان زێڕی ژنەکان، یان تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەی تاڵان دەکەن.

ئاوارەیەک بە چاوی بە فرمێسکەوە بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، ناتوانێت کرێی ئەو شووقەیە بدات کە تێیدا نیشتەجێ بووە لە ویلایەتی رووباری نیل لە باکووری سوودان، کە کرێیەکەی مانگانە نزیکەی 250 هەزار جونەیهی سوودانیە کە دەکاتە 500 دۆلار.

هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی خێزانەکان لە ناوچە ئاوارەییەکان ژنەکانن، چونکە ئەوانەی لە شارەکاندا ژیاون و هەرگیز لە لادێدا نەژیاون، ژیانیان لەوێ قورس بووە، ژنانی گوندنشین لە بەیانیدا لە خەو هەڵدەستن بۆ پڕکردنەوەی دەفرەکانی ئاو ، ئامادەکردنی چێشت لێنان و جل شۆردن و پێشوازی لە میوانەکان دەکەن، ئەمەش شتێکی نائاساییە بۆ ئەوان فشار لەسەر مێردەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە، بەبێ گوێدانە مەترسییەکان.

بەڵام ژنانی ئاوارە هەن کە سەرسام بوون بە ژیانی گوندنشین و خۆیان لەگەڵیدا گونجاندووە، هەروەها فێری هەندێک فێڵی ژیان بوون کە لە شارەکاندا بەردەست نین، هەروەها کۆبوونەوەی ڕۆشنبیری چالاک کران کە داوای لە ژنان دەکرد سەختی ژیانی لادێکان بەرگەی بگرن. و تەنانەت دامەزراندنی ئەوان بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ، بەجۆرێک کە ببنە "زیادکردنێک" بۆ ناوچەکە لەبری ئەوەی "ڕەخنەگری ناڕازی" بن. لادێکانی سودان هەژارن و هەموو خزمەتگوزارییەکانی تێدا نییە.