ئاپێکی مۆبایل داتای بەکارهێنەرانی دەدزێت

ئەگەر ئەم ئاپە لەنێو مۆبایلەکەت هەیە بیسڕەوە

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای Cyfirma بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاشکرای دەکات، هاککەرەکان لەرێگەی ئەپێکی نێو سیستەمی ئەندرۆید داتای بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان دەدزن.

پسپۆڕانی کۆمپانیای Cyfirma رایانگەیاند، ئاپی "SafeChat" کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کار دەکات، بەکارهێنەرانی فریو دەدات و داتاکانیان دەدزێت.

بە گوتەی پسپۆڕانی بواری ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە کۆمانیای Cyfirma، هاککەران لەرێگەی ئەو داتایانەوە کە ئاپەکە لەلای خۆی هەڵیدەگرێت، دەتوانن دەستیان بە هەموو داتا هەڵگیراوەکانی نێو مۆبایلەکە بگات، وەک لیستی تەلەفۆنەکان و جێگەی مۆبایلەکە (GPS) و نامە و چەندین شتی دیکە.

ئاماژە بەوەشدراوە، گرووپێکی هاککەر لە هیندستان لەپشت ئەم کارانەوەن و ئەو ئاپە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن.