زیاتر له سێ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - هەولێر:
له چوارچێوه‌ی پلانی به‌هێزكردنی بوونی سه‌ربازی له ناوچه‌كه و هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزی ده‌ریایی ئێران، زیاتر له سێ هه‌زار سه‌ربازی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گه‌یشتنی ئه‌و سێ هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه له چوارچێوه‌ی پلانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی مارێنزه له‌سه‌ر پشتی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕ ده‌بن و هه‌وڵێكه بۆ پێش‌گرتن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی ئێرانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردراگرتنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مه‌ریكی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زیاتر له سێ هه‌زار سه‌ربازی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی رۆژی 6ـی ئابی 2023 گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها روونیشكردووه‌ته‌وه، كه‌شتی هێرشبه‌ری وشكایی ده‌ریایی ی‌و ئێس ئێس باتان و كه‌شتی دابه‌زینی ی‌و ئێس ئێس كارته‌ر هۆل گه‌یشتوونه‌ته ده‌ریای سوور له دوای په‌ڕینه‌وه‌یان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له میانی نۆكه‌ندی سوێسه‌وه.
كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی باسی له‌وه‌ش كردووه، كه‌شتی هێرشبه‌ری وشكایی ده‌ریایی ی‌و ئێس ئێس باتان زیاتر له 24 هیلیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌ك جۆری دیكه‌ی فڕۆكه‌ی هه‌ڵگرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ناسر كه‌نعانی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه هه‌رگیز سه‌قامگیری دروست ناكات، به‌ڵكو بوونیان له ناوچه‌كه ئاژاوه و ناسه‌قامگیری و نائارامی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژی (شه‌ممه 5ـی ئابی 2023) بەرپرسێکی ئەمەریکا کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت رایگەیاند، پلانەکان هێشتا رەزامەندی کۆتایی‌یان پێنەگەیشتووە، بەڵام پاڵپشتی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی جۆو بایدنیان هەبووە و ئاماژەیان بەوەداوە دەتوانن هەر لەم مانگەوە دەست پێبکەن .
ژمارەیەک لە هێزی دەریایی مارێنز لە کەمپی لیجۆن لە کارۆلینای باکوورەوە گواسترانەوە بۆ بەحرەین، لەوێ مەشقی پەیوەندیداریان لەگەڵ یەکەی ژمارە 26 وەرگرتووە، کە بەزۆری لەسەر کەشتییە جەنگییەکان جێگیر دەکرێن، هەروەها کارمەندی زیادەش جێگیردەکرێن کە چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە بگەنە بەحرەین.
لە ناو کەشتیی فڕۆکە هەڵگری "ی‌و ئێس ئێس باتان، ی‌و ئێس ئێس کارتەرهول، ی‌و ئێس ئێس میسا فێردی" لە هێزی دەریاییدا هەن، هەروەها باتان و کارتەر هۆڵ لە 10ی تەمموزدا ویلایەتی ڤێرجینیایان بەجێهێشتووە، هەروەها کەشتیی باتان هەفتەی رابردوو گەرووی جەبەل تاریقی بەزاند و چووەتە دەریای ناوەڕاست.
لە چوارچێوەی ئەمەشدا، بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، ئەو پێشنیازە لە پێنتاگۆن لە ژێر گفتوگۆدایە، بەڵام بەروونی ئەوەی خستەڕوو کە هێشتا رەزامەندی لەسەر نەدراوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پلانەکە، گوتەبێژی پێنتاگۆن جەنەراڵ پاتریک رایدەر رایگەیاند، هیچ شتێکیان نییە بۆئەوەی رایبگەیەنن.
جۆن کیربی، راوێژکاری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی، ئاماژەی بەوەدا کە گەرووی هورمز "ڕێڕەوێکی ژیانی دەریاییە"، هەڕەشەکانی ئێران دەتوانێت ببێتەهۆی داخستنی ئەو گەرووەی کە کەنداو بە ده دەریاکەوە دەبەستێتەوە، کە لە 20% نەوتی خاوی جیهان لەم رێگەیەوە دەگوازرێتەوە.