هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی ماوه‌ی 12 ساڵه هاوژینه‌كه‌ی له‌ماڵ به‌ندكردووه
K24 - هەولێر:
پۆلیس هاووڵاتییه‌كی ئه‌ڵمانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌ستگیركرد، كه ماوه‌ی 12 ساڵه هاوژینه‌كه‌ی له‌ماڵ به‌ندكردووه و ئازاری ده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی (BFM TV)، پۆلیسی فه‌ره‌نسا ماڵێكی له شاره‌وانی فۆرباخ له هه‌رێمی مۆزێل پشكنی و ده‌ركه‌وت ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵ ماوه‌ی 12 ساڵه به‌ندكراوه.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، پۆلیس ماڵه‌كه‌ی پشكنیووه، ئافره‌ته‌كه‌یان له ژوورێكی قوفڵدراو دۆزییه‌وه، كه جلوبه‌رگی له‌به‌ردا نه‌بوو و قژی كورتكرابووه‌وه، ئاسه‌واری شكانیش له ده‌ست و قاچه‌كانی بینرا و به خێرایی گواسترایه‌وه چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیسی فه‌ره‌نسا، ئه‌و ئافره‌ته له ساڵی 2011ـه‌وه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ند كراوه و ئه‌شكه‌نجه دراوه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به ته‌له‌فۆن ده‌گات، په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردووه، په‌نجه‌ره‌كانی ماڵی ئه‌و دوو هاووڵاتییه ئه‌ڵمانییه له فه‌ره‌نسا، به ئاسن رووپۆشكرابوون، هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تی به‌ندكردن و ئازاردانی ئه‌و ئافره‌ته، ده‌ستگیركرا.