چین داوا دەکات فلیپین کەشتیەکەی لە ئاوەکانی وڵاتەکەی بکشێنێتەوە

.
.

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە فلیپین کرد کەشتییە گیرخواردووەکەی لە ئاوەکانی رەنای جیاو لە دەریای باشووری چین بکشێنێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "جارێکی دیکە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە لایەنی فلیپین دەستبەجێ ئەو کەشتییە بکشێنێتەوە کە لە رەنای جیاو گیری خواردووە، هەروەها دۆخەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شێوەیەی کە پیشتر هەبووە".

وەزارەتی دەرەوەی چین پشتڕاستیشی کردەوە، پەیوەندییەکان دەپارێزێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ فلیپین، بەڵام ئەوان نیازپاکی و دڵسۆزی لایەنی چینی پشتگوێ دەخات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی رووداوەکەی ئەم دواییەی ناوچەی ئاوی رەنای جیاو، پاسەوانی کەناراوەکانی چین بە شێوەیەکی پیشەیی کاریان کردووە و خۆگرتنیان بەکارهێناوە بۆ پاراستنی سەروەری و ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە لە دەریادا.