فۆڕمی داواکاری بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون کارا کرا

K24 – هەولێر

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆڕمی داواکاری بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا کرد و ئەو هاووڵاتییانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک بکە

ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2023، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشەجێکردنی حکومەتی هەڕێمی کوردستان، دابەشکردنی فۆڕمی نۆ هەزار و چوار یەکەی نیشتەجێبوونی راگەیاند، وەزیری ئاوەنکردنەوەش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "یەکەکان بەبێ پێشەکی و بە قیستی 25 ساڵ دەدرێت بە هاووڵاتییانی کەمدەرامەت".

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، گوتیشی: "فۆڕمەکە بەشێوەیەکی زانستی و وردەکارییەوە بە هاوکاری کۆمەڵەی کرێنشینان ئامادەکراوە، لە ئەمڕۆوە ئەو هاووڵاتییانەی خۆیان بە شایستە دەزانن بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە دەتوانن فۆڕمەکانیان پڕبکەنەوە و ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان سێ مانگە".

راشیگەیاند، دوای تەواوبوونی وادەی پێشکەشکردنی فۆڕمی داواکری بۆ وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی تایبەت پێکدەهێنرێ، بۆ ئەوەی وردبینی بکرێت لە دیاریکردنی خاڵەکان لە فۆڕمەکان.

یەکێک لە مەرجەکانی ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە دەبێ تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵ بێ و خێزاندار بێت.