ئەمریكا و رووسیا لەسەر مانەوەی ئەسەد رێك دەكەون

ماوە بۆ ھێشتنەوەی دیار دەكەن و دەسەڵاتەكانی كەم دەكەنەوە

K24 - ھەولێر

چەند سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئاماژە بە رێکەوتنێکی رووسی- ئەمریکی دەکەن، لەبارەی هێشتنەوەی بەشار ئەسەد لەسەر کورسی دەسەڵات، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بەمەرجێک دەسەڵاتەکانی کەمبکرێنەوەو تا دواجار دەسەڵاتی نەمێنێت.

لە دوا کۆبوونەوەی جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا رووسییەکەی جەخت لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکان لە بارەی داهاتووی سووریا کراوەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری رێکەوتنی نێوانییان ئاشکرا نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێزەکانی سووریا دیموکرات، لە خۆئامادەکردنی تەواودان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شارۆچکەی منبج، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی ئەو مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەی بۆ چوونە دەرەوەی چەکدارانی داعش دانرابوو.