ئەو خەزوورەی لە بنەسڵاوە زاواکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا

وێنەی کوژراو و تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی هەولێر
وێنەی کوژراو و تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی هەولێر

K24 – هەولێر:

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە بنەسڵاوە، زاواکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا.

رۆژی سێشەممە (8ـی ئابی 2023) سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 12:30ـی ئەمڕۆ هاووڵاتی (د. آ. ح.) لەگەڵ باوکی دەچێتە ماڵی خەزووری بە مەبەستی هێنانەوەی هاوژینەکەی کە تۆرابوو، دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ تۆمەتبار (ع. ح. ح.) کە دەکاتە خەزووری، برینداردەکرێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.

دوای ئەو رووداوەش بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبار (ع. ح. ح.) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.