وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئێران دەکەن

K24 - ھەولێر

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە رۆژی دووشەممە لە نواکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا بەڕیوەبچێت، بەیاننامەیەک بۆ ئیدانەکردنی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی پەسند دەکرێت.

لیژنەی وزاری کۆمکارەکە، کە لە وەزیرانی دەرەوەی میسر و سعوودیە و بەحرێن و سەرۆکی کۆمکارەکە پێکدێت، ئەو بەیاننامەیەی ئامادەکردووەو کە تیایدا داوا دەکات پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەسەر بنچینەی دراوسێیەتی باش بنیات بنرێ، هەروەها بەیاننامەکە، ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات و داوا دەکات چیتر تاران دەست نەخاتە کارووباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبییەوە.

لەبارەی بە تیرۆر ناساندی رێکخراوی حیزبوڵڵای لوبنانیشەوە، حکوومەتی بەیروت تێبینی لەسەر بەیاننامەکە هەیە و ئەم حیزبە بە بەشێک لە کۆمەڵگەی لوبنانی دادەنێت.