رێکخراوی فاو لەبارەی برسێتی هۆشدار دەدات
K24 – هەولێر
رێکخراوی فاو هۆشداری دەدات، کە %33ی وڵاتانی عەرەبی رووبەڕووی هەڕەشەی برسێتی دەبنەوە.
عەبدولحەکیم واعر، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، ناسراو بە فاو رایگەیاند، %33ی وڵاتە عەرەبییەکان رووبەڕووی هەڕەشەی برسێتی بوونەتەوە، بەتایبەتی سووریا و یەمەن و سوودان.
جێگری بەڕێوەبەری فاو باسی لەوەشکرد، هۆکارەکانی برسێتی لەوڵاتە عەرەبییەکاندا زۆرن، لەوانەش کۆچکردن و جێهێشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەهۆی جەنگ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و پەتاکان.
عەبدولحەکیم واعر ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا 800 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەبێ هەبوونی خواردنی پێویست ژیان بەسەردەبەن.
پێشتریش فاو لەبارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاوی سەر زەوی لە چەند وڵاتێک هۆشداری داوە، لە راپۆرتێک‌دا لەبارەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌هواره‌كان به‌جۆرێك رووبه‌ڕووی به‌هێزترین شه‌پۆلی گه‌رما بوونه‌ته‌وه كه له 40 ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه.
رێكخراوی فاو لە راگەیەندراوێکدا راشیگەیاندووە، ده‌رهاویشته‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئاوی ئه‌هواره‌كان و به‌خێوكردنی گامێشه‌كان له باشووری عێراق هه‌بووه، كه ئێستا ئه‌هواره‌كانی عێراق شاهێدی توندترین شه‌پۆلی گه‌رما بوونه‌ته‌وه كه له 40 ساڵی رابردوودا وێنه‌ی نه‌بووه، كه به‌هۆیه‌وه ئاوی رووباری فورات به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌مبووه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووەتەوە، ئاستی ئاوی رووباری فورات تەنیا 56 سانتیمەتر بووە، به‌ڵام له ئه‌هواره‌كانی جه‌بایش ئاستی ئاو له‌نێوان سفر بۆ 30 سانتیمەتردایه.