تەقینەوەیەک لە مۆسکۆ روویدا

K24 - مۆسکۆ

لە سێرگیڤ پەسادی نزیک مۆسکۆی پایتەختی رووسیا تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی ئامێر و یاری ئاگرین روویدا، بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەناو کۆگایەکی 40x40 مەتری روویداوە کە بەرهەمە ئاگرینەکانی تێدا هەڵگیراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، باڵەخانەی کۆگاکە بە تەواوی رووخاوە، دەگوترێت خەڵک کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەکانی.

کاربەدەستانی ناوچەکە رەتیدەکەنەوە کە تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی درۆنییەوە بێت، ئەگەرچی دووکەڵێکی زۆر لە شوێنی رووداوەکە بەرزبووەتەوە، بەڵام هیچ ئاگرێک نەکەوتووەتەوە، لە کاتێکدا تەقینەوەکەش زیانێکی زۆری بە باڵەخانەکانی دراوسێ گەیاندووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە مۆسکۆ رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی قوربانییەکان بۆ 42 کەس بەرزبووەتەوە و 4 کەسی تریش دیارنین.