ئه‌سعه‌د عه‌لی: شۆڕشێكی گه‌وره‌ی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به‌رپا بووه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خولێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ جووتیارانی كوردستان كردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی پێ‌خستنی كه‌رتی كشتوكاڵ، هاوكات پسپۆڕێكی ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی ئابووری له كوردستان به‌رپابووه و سوودی بۆ گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌سعه‌د عه‌لی، پسپۆڕی به‌بازاڕكردنی به‌روبوومی چاندن سه‌باره‌ت به راهێنانی جووتیاران له بواری كه‌رتی كشتوكاڵی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، پرۆگرامێك بۆ راهێنانی جووتیاران سه‌باره‌ت به بواری كشتوكاڵی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه و رێكخراوه و له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستیپێكردووه. روونیشیكرده‌وه، خوله‌كانی راهێنان له‌لایه‌ن چه‌ندین راهێنه‌ری سه‌ره‌كی و هه‌رێمی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌و پسپۆڕه جه‌ختیشیكرده‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی شۆڕشێكی له بواری كشتوكاڵ ده‌ستپێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پشتوانی له جووتیارانی كوردستان ده‌كات له پێشخستنی كاره‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك جووتیاری هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئاستی به‌ربوومه‌كه‌ی پێشبخات و كێبڕكێی به‌رهه‌می بیانی بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌سعه‌د عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌سه‌ر پێشخستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌بێت و به‌سه‌ر بازرگان‌یش ره‌نگده‌داته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ی به جووتیارێكی به‌رده‌ڕه‌ش هێنایه‌وه كه 300 تۆن په‌تاته‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و چه‌ندین گرێبه‌ستی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی په‌تاته‌كه‌ی پێشكه‌ش كراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و شۆڕشه ئابوورییه‌ی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌رگه‌یه‌كی نوێی به‌ده‌ستهێنانی داهاته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سووده‌كه‌ی بۆ گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌رده‌وامیش ئاستی ئه‌و شۆڕشه ئابوورییه پێشده‌كه‌وێت.
دووشەممە 7ـی ئابی 2023، لە هەولێر رێوڕەسـمی واژووکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی پێنج هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی لە نێوان وەبەرهێنەران و بازرگانانی بەروبوومی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان و بازرگانانی وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو. لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی واژووکراوە، ئەمڕۆ 120 تۆن پەتاتەی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پێنج کۆنتێنەرەوە ڕەوانەی وڵاتی ئیمارات کران و لەوێشەوە رەوانەی وڵاتانی دیکەی کەنداو دەکرێن.
لە رێوڕەسمی هەناردەکردنی پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئیمارات؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "چەند ساڵێک پێش ئێستا بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەشی شارێکی وەکو هەولێریشی نەدەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی بازووی جووتیاران، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی کابینەی نۆیەم بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەی داهات، بەرهەمی پەتاتە لەمساڵدا گەیشتووەتە 650 هەزار تۆن".
دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی کەنداو کە بووە جێی سەرنجی زنجیرە چێشتخانە جیهانییەکان بەتایبەتی ماکدۆناڵدز، ئێستا زنجیرە چێشتخانەکانی کەی ئێف سی و هاردیز لە وڵاتانی کەنداو داوای پەتاتەی کوردستان دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەوەی زنجیرە چێشتخانەکانی ماکدۆناڵدز نموونەی بەرهەمی پەتاتەی جووتیارانی کوردستانیان بینوە و داوایان کردووە لە مەودوا هەفتانە 500 بۆ هەزار تۆن پەتاتەی کوردستانیان دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش دواتر رێککەوتنێک واژۆ کراوە.
لەلایەن خۆیەوە، بەشار موشیر ئاغا، خاوەنی کۆمپانیای وەبەرهێنان لە بواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی پەتاتە بە کوردستان24ـی راگەیاند، زنجیرە چێشتخانەکانی کەی ئێف سی و هاردیز لە وڵاتانی کەنداو داوای پەتاتەی کوردستانیان کردووە و لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی پەتاتەی کوردستان بۆ ئەو چێشتخانە براندە جیهانیانەش دابین بکەن.
هەروەها باسی لەوەشکرد، ئێستا لە گفتوگۆدان لەبارەی بڕ و چۆنیەتی دابینکردنی پەتاتە بۆ ئەو زنجیرە چێشتخانە جیهانیانە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەوڵدەدەن بگەنە رێککەوتن و بتوانن پەتاتەی کوردستان بگەیەننە چێشتخانەی هەموو براندە خۆراکییە جیهانییەکان.