کۆمپانیای گەڵف کیستۆن: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆمپانیاکانی نەوت دڵنیا دەکاتەوە کە سەرجەم قەرزەکانیان دەدرێنەوە
K24 – هەولێر:
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆمپانیاکانی بواری نەوت دڵنیا دەکاتەوە، کە هەموو گرێبەستەکانی بواری بەرهەمهێنان رێزی لێدەگیرێت و قەرزەکانیشیان دەدرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (9ـی ئابی 2023) کۆمپانیای گەڵف کیستۆن راگەیاندراوەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، له 25ـی ئادارەوە كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا راگیراوه، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنیش له كێڵگه‌ی شێخان راوه‌ستاوه، له‌وكاته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ک بە کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن نەردراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، گفتوگۆکان له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت.
باس لەوەشکراوە، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق هی ساڵەکانی 2023 تا 2025 عێراق، هه‌نگاوێكی باشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره‌كانی به‌رهه‌مهێنان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن و كۆمپانیاکانی تری بواری نه‌وت دڵنیاده‌كاته‌وه كه هه‌موو گرێبەستەکانی بواری بەرهەمهێنان ڕێزی لێ ده‌گیرێت و قەرزەکانیش دەدرێنەوە.
سەرچاوە: کۆمپانیای گەڵف کیستۆن