ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ن ناحیه‌ی رزگاری له كه‌لار بكرێته قه‌زا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوا ده‌كه‌ن ناحیه‌ی رزگاری له قه‌زای كه‌لار له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان، بكرێته قه‌زا و ده‌سه‌ڵاته یاسایی و رێگه‌پێدراوه‌كانی وه‌ك قه‌زا پیاده بكات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 9ـی ئابی 2023) بیست و سێ (23) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كردووه، داوای به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی رزگاری له سنووری قه‌زای كه‌لار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌و قه‌زایه ته‌واوی مافه یاساییه رێگه‌پێدراوه‌كانی وه‌ك قه‌زا جێبه‌جێ بكات.
ئه‌و 23 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی 13 له مادده‌ی 6 و بڕگه‌ی 1ـی مادده‌ی 26 له یاسای ژماره 3ـی ساڵی 2009ـی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، داوا ده‌كه‌ن رێككاری پێویست بگیرێته‌به‌ر و لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پێكبهێنرێت و له رێگای ئه‌و لیژنه‌یه‌وه رێككاره‌كانی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی رزگاری بگیرێته‌به‌ر.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی واژۆیان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به‌قه‌زاكردنی ناحیه‌ی رزگاری خزمه‌تێكی به‌رچاو به كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و دانیشتووانی ناحیه‌كه و سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات و هه‌نگاوێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ بووژانه‌وه‌ی سنووره‌كه.