هەناردەی دانەوێڵەی تورکیا زیادیکردووە

K24 - ئەنقەرە

هەناردەی دانەوێڵە و بەرهەمە وشکەکان لە تورکیا لە ماوەی 7 مانگدا گەیشتە 6.9 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی داتاکان، هەناردەکردنی دانەوێڵە، تۆوی رۆنی، و بەرهەمەکانی دیکە لە مانگی حوزەیراندا 781 ملیۆن دۆلار بووە، لە مانگی تەممووزدا بڕەکەی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووەو گەیشتووتە ئاستێکی مێژوویی.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین دانەوێڵە و بەرهەمە وشکەکانی دیکەی تورکیایان هاوردە کردووە، لەمساڵدا عێراق و ئەمەریکا بوونە، دوای ئەوانیش ئیتاڵیا بە پلەی سێیەم دێت.

 هەروەها هەناردەی دانەوێڵە لە تورکیاوە بۆ سعودیە کە لە حەوت مانگی رابردوودا 124 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئانور کلیچەر، سەرۆکی کۆمەڵەی هەناردەکارانی هەرێمی دەریای ناوەڕاست لە تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا بایی 8.34 ملیار دۆلار هەناردەیان لە ناوچەی دەریای ناوەڕاستەوە هەبووە،  زۆرترین هەناردەکردن لە کەرتی کیمیایی، دانەوێڵە، پەلەوەری، تۆوی رۆنی، ئاسن و پۆڵا بووە.