بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری ئاگاداردەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر
هاتووچۆی هەولێر

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند، شۆفێرانی دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری ئاگەداردەکاتەوە، کە لە رۆژی یەکشەمەی داهاتوو سەنتەری پشکنینی بە فەرمی دەکرێتەوە بۆ تازەکردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10ـی ئابی 2023)، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان و خاوەن ئوتومبێلەکان ئاگاداردەکەینەوە، لە رۆژی یەکشەممە 2023/8/13 سەنتەری پشکنینی شەقڵاوە بەفەرمی دەکرێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ تازەکردنەوەی ساڵیانە و گۆڕینی خاوەندارێتی بۆهەموو جۆرە ئوتومبێلەکان، ئوتومبێلەکانیان لەو سەنتەرە پشکنین بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان دانیشتووی شەقڵاوە و دەوروبەری، دەتوانن لەو سەنتەرە پشکنین بکەن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان و کە ببێتە کار ئاسانی بۆیان و سەردانی هەولێر نەکەن.