گروپی شانۆی هەوار مۆنۆدرامای "سەلما" لە کوردستان و ئەوروپا نمایش دەکەن

K24 – هەولێر:

گروپی شانۆی هەوار بە هاوکاری سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک، سەرقاڵی مەشق و راهێنان بۆ مۆنۆدرامایەکی نوێن بە ناونیشانی "سەلما".

مۆنۆدراماکە لە نووسینی دڵشاد مستەفا، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجمە، نواندنی هەوار فارس و ئۆرێلی ئیمبێرتە، کە کچە ئەکتەرێکی فەرەنسیە و یەکەم کاری هونەرییە لە کەرکووک بەشدار دەبێت و بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا لە کوردستان و ئەوروپا نمایش بکرێت.

هەوار فارس لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 دەڵێت: "مۆنۆدراماکە کارێکی هاوبەشی نێوان کوردستان و فەرەنسایە و ناوەڕۆکی بەرهەمەکەش باس لە کارەساتی هەڵەبجە و جینۆساید و کارەساتی ئەنفال و کۆچی بە کۆمەڵی کورد دەکات، بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی کاری لەسەر دەکەین، بڕیاریشە لە مۆنۆمێنتەکانی هەڵەبجە و گەرمیان و بارزان دەست بکەین بە نمایشەکانمان و دواتر بە زمانی ئینگلیزی لە وڵاتانی ئەوروپا و دادگای لاهای جارێکی تر نمایشی بکەین و جیهان بە زوڵم و کارەساتە خوێناوییەکانی کورد ئاشنا بکەین".

س