راگەیاندراوێك لە نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانییەوە بۆ رای گشتی

ئەو ژمارانەی پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن
ئەو ژمارانەی پەیوەندی بە هاووڵاتییانەوە دەکەن

K24 – هەولێر:

نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی لە راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنیان و داوایان لێدەکات بەدەم ئەو پەیوەندی و داوایانەوە نەچن.

رۆژی پێنجشەممە (10ـی ئابی 2023)، نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانییەوە راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، " هاووڵاتیوانی خۆشەویستی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتمانیان".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم کەس یا تاخمە فێڵباز و ساختەچییانە، هەوڵدەدەن لە رێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی (ڤایبەر و وەتسئاپ) و بە چەند ژمارە تەلەفۆنێکی دەرەوەی ووڵات و بە بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی بارزان لە سەر پرۆفایلەکانیان، خۆیان بە ئەندامێکی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بە هاووڵاتییان بناسێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر بە سیناریۆیەکی بێ شەرمانە، هەوڵی دەست خستنی پارە یا دەستکەوتێکی تری ماددی دەدەن".

هاوکات نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە بەدەم ئەو پەیوەندی و داوایانەوە نەچن و لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، "لەم بارەیەوە بە هەموو لایەك رادەگەینین، بە هیچ شێوەیەك خانەوادەی بەڕێزی بارزان، ئاگاداری ئەم جۆرە پەیوەندییانە نین و ئەم کارە بێ نرخ و دوور لە ئەخلاقە، بۆ مەرامی کەسی و دەستکەوتنی بڕێك پارە و شێواندنی ناو و پێگەی بەرزی بنەماڵەی بارزان و هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە رێگەی ئەم بڵاوکراوەیە لەم شێوازەی فێڵکردن لە هاووڵاتییان ئاگادارتان دەکەینەوە و تکامان ئەوەیە بەدەم ئەم پەیوەندی و داوایانەوە نەچن، ئێمەش هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەم جۆرە کەسانە".

دەقی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی بۆ رای گشتی

هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە ماوەیەکە چەند کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵدەستن بە بەکارهێنانی ناوی ئەندامانی بەڕێزی خانەوادەی بارزان بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی هاونیشتیمانیان.

ئەم کەس یا تاخمە فێڵباز و ساختەچییانە، هەوڵدەدەن لە ڕێگای تۆڕەکانی پەیوەندی (ڤایبەر و وەتس ئاپ) و بە چەند ژمارە تەلەفۆنێکی دەرەوەی ووڵات و بە بەکارهێنانی ناو و وێنەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی بارزان لە سەر پرۆفایلەکانیان، خۆیان بە ئەندامێکی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بە هاوڵاتیان بناسێنن و بە بیانووی جۆراوجۆر هەڵیان دەخەڵەتێنن و دواتر بە سیناریۆیەکی بێ شەرمانە، هەوڵی دەست خستنی پارە یا دەستکەوتێکی تری ماددی دەدەن.

لەم بارەیەوە بە هەموو لایەك ڕا دەگەینین، بە هیچ شێوەیەك خانەوادەی بەڕێزی بارزان، ئاگاداری ئەم جۆرە پەیوەندییانە نین و ئەم کارە بێ نرخ و دوور لە ئەخلاقە بۆ مەرامی کەسی و دەستکەوتنی بڕێك پارە و شێواندنی ناو و پێگەی بەرزی بنەماڵەی بارزان و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە ڕێگای ئەم بڵاوکراوەیە لەم شێوازەی فێڵ کردن لە هاوڵاتیان ئاگادارتان دەکەینەوە و تکامان ئەوەیە بەدەم ئەم پەیوەندی و داوایانەوە نەچن، ئێمەش هەموو ڕێکارە یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی ئەم جۆرە کەسانە.

هەندێک لەو ژمارە تەلەفۆنانەی کە پەیوەندی بە هاونیشتیمانیان دەکەن بریتین لە:-

(0049632272226)

(00905316217283)

(004917694918330)

(00905342800063)

(004915210114240)

(00905253179687)

(00491772612854)

(009054134411464)

(00905525542222)

(00491784094845)

(00491633434230)

(004915212456574)

(004915212389605)

(004917644517945)