به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هەولێر:
به‌رپرسانی هاوای ئاماژه به ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن له دارستانه‌كانی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و رایده‌گه‌یه‌نن سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه، به‌ڵام زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی ویلایه‌تی هاوای ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 11ـی ئابی 2023) رایانگه‌یاند، ئاگرێكی گه‌وره له هاوینه‌هه‌واری لاهاینا له كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای دوورگه‌ی ماوی ویلایه‌تی هاوای كه‌وتووه‌ته‌وه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی كردووه‌ته‌وه خۆڵه‌مێش، به گوته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌كه ئاگره‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌ڵیكردووه و دوورگه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی به‌رپرسانی هاوای، دوای ئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌كه ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌شێكی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌ڵدێن و شوێنه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تا ئێستا له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره گه‌وره‌وه، 53 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوونه. به‌رپرسانی هاوای روونیده‌كه‌نه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كۆی ئه‌و 53 كه‌سه، 17ـیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیا جیهاندا ئاگركه‌وتنه‌وه رووده‌دات، مانگی رابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندبوو، تەممووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتبوی: "مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، رێکخراوی کەشناسی جیهانی و خزمەتگوزاری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەمموزی 2023 گەرمترین مانگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن".
رۆژی 29ـی ته‌ممووزی 2023، فه‌رمانگه‌ی کەشناسیی فەرەنسا هۆشداریدا لەوەی لە ناوچەی ڤار مەترسی ئاگرکەوتنەوە له ئاستی زۆر بەرزدا ده‌بێت. له‌رێگه‌ی ئه‌و ئاگادارییه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پلەكانی گەرما زۆر لە ئاستی ئاسایی ئه‌م وه‌رزه زیاترە و ئه‌مه واده‌كات مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا و بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە زۆر بێت، هۆشداریی ئاستی سوور راگه‌یه‌ندرابوو.
رۆژی 27ـی حوزه‌یرانی 2023، فەرمانگەی چاودێری ئاووهەوای کەپەرنیکسی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، دوای تەشەنەكردنی ئەو ئاگرەی لە ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانه‌وه، دارستانەکانی هەرێمی کیوبک و ئۆنتاریۆی کەنەدای گرتبووه‌وه، دووکەڵی ئاگرەکە گەیشتە کەناراوەکانی ئەوروپا لە باکووری زەریای ئەتڵەسی، به‌تایبه‌ت كه دووکەڵەکە گەیشتبووه ئیسپانیا و پورتوگال لە ئاسمانی شاری ڤیگۆ لە ناوچەی گالیچیا لە ئیسپانیا و بە شێوەی تەمومژی سپی دەرکەوتبوو.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی سووتانی دارستانه‌كانی كه‌نه‌دا، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی حوزه‌یران، زیاتر له 150 دارستان له شاری كیبیك ئاگریان تێبه‌ربووبوو، هه‌روه‌ها له كۆی گشتی كه‌نه‌دادا، تا سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووز 400 دارستان ئاگریان گرتووه، كه ئه‌مه‌ش له سه‌رووی رێژه‌ی مامناوه‌ندییه له‌مساڵدا.
ناوه‌نده‌كه روونیكردبووه‌وه، تاكو سه‌ره‌تای مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ، نۆ ملیۆن دۆنم زه‌وی له هه‌موو كه‌نه‌دا ئاگریان گرتبوو، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه به ته‌نیا له كیبیك بووه.
رۆژی (دووشەممە 24ـی تەمموزی 2023)، وەزارەتی ناوخۆی جەزائیر رایگه‌یاند، لە وڵاتەکەدا بە گشتی 97 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە 16 ویلایەت تۆمارکراوە، بەڵام سەخترینیان لە ویلایەتەکانی بێجایا، بویرە و جەجیل بووه و لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم 26 کەسیش برینداربوون.
ئەم ئاگرانە کە بەهۆی بای بەهێزەوە هێواش دەکرانەوە، گەیشتنە ناوچە نیشتەجێبوونەکانی ئەو سێ ویلایەتە، کە 1500 کەس بەوهۆیەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت.