کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژی شەممەوە پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو روو لە دابەزین دەکات.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 11/8/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەى رایگەیاندووە، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک و کەمێک پەڵە هەور لە هەندێک کاتدا. پلەى گەرما بە گشتی  کەمێک نزم دەبێتەوە بە رێژەى ( 1- 2) پلە بە بەراورد  لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 46 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 44 پلەى سیلیزى

دهۆک: 45  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 46 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  46 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 34 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  49  پلەى سیلیزى