سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە فوئاد مەعسووم دەکات

.
.

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی رووناک عەبدولواحید هاوسەری فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق، سەرەخۆشی لە فوئاد مەعسووم دەکات.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ دكتۆر فوئاد مەعسووم:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسووم

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خاتوو (ڕووناك عەبدولواحید)ـمان پێ گەیشت. سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو خاتوو ڕووناك عەبدولواحید بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

11ـی ئابی 2023