لە 24 کاتژمێری رابردوودا 10 بوومەلەرزە لە سوریا تۆمارکراوە

بوومەلەرزە
بوومەلەرزە

K24 – هەولێر:

ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی سوریا، تۆمارکردنی 10 بوومەلەرزەی لاواز و مامناوەندی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی (11ـی ئابی 2023)، لە راگەیاندراوێکدا ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی لە سوریا رایگەیاند، "وێستگەکانی تۆڕی چاودێری بوومەلەرزەزانی نیشتمانی 10 بوومەلەرزەیان تۆمارکردووە، لەنێویاندا بوومەلەرزەیەک لە باشووری رۆژئاوای تەرتووس 22 کم بە گوڕی 1.7 بە پێوەری رێختەر، بوومەلەرزەیەک لە رۆژئاوای تەرتوس 112 کم بە گوڕی 2.0" ، بوومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی تورکیا بە گوڕی 3.3 پلە." هەروەها لە رۆژهەڵاتی تورکیا لە باکووری حەسەکە بە 187 کیلۆمەتر بە گوڕی 4.1 پلە، هەروەها بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە رۆژهەڵاتی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب، بە 280 کیلۆمەتر، پێوانەکەی 5.2 پلەی رێختەر.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "بومەلەرزەکەی باکووری رۆژئاوای قوبرس بە 237 کیلۆمەتر بە گوڕی 4.1 تۆمارکراوە، بوومەلەرزەکە لە باشووری رۆژئاوای پالمێرا بە 21 کیلۆمەتر بووە بە گوڕی 2.4 پلە، بوومەلەرزەکەی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای لازقییە بە 109 کیلۆمەتر بە گوڕی 2.1 پلە، هەروەها بوومەلەرزەکەی باکووری رۆژئاوای ئیدلب بە 54 کیلۆمەتر و بە پێوەرەکانی رێختەر 2.2 پلە.

ئەمساڵ سوریا و تورکیا شاهیدی بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر بوون کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس و وێرانکردنی هەزاران ماڵ لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوای سوریا و ناوچە جیاکراوەکانی تورکیا.

وەزارەتی تەندروستی سوریا ژمارەی کوژراوانی راگەیاند، هاوکات بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا رایگەیاند، "نۆژەنکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە لە سوریا بە نزیکەی 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".

رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك  بە گوڕی 7.4 به‌ پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س.