بە گرافیک هاوپەیمانیەتییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

سنوور ئالانی
سنوور ئالانی

K24 – هەولێر:

نۆ هاوپەیمانی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەکانی کەرکووکەوە پێکهێندراوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.

وابڕیارە لە 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکرێت جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2005ـشەوە ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە لە کەرکووک ئەنجام بدرێت.

کورد بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە سێ هاوپەیمانی بەشداری دەکات لە کاتێکدا عەرەبەکان زۆرترین هاوپەیمانییان هەیە کە دەگاتە پێنج هاوپەیمانی و پێکهاتەی تورکمانیش بە هاوپەیمانیەتییەک بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن.

لەم ڤیدیۆ گرافیکەدا، سنوور مەجید باس لە هاوپەیمانیەتییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات.