لە کۆریای باکوور داوا لە خەڵک دەکرێت لە کاتی لافاو وێنەی "کیم" بپارێزن

کیم جۆنگ ئون بن
کیم جۆنگ ئون بن

K24 - هەولێر

بەرپرسانی کۆریا باکوور داوا لە خەڵک دەکەن لە ئەگەری روودانی لافاودا ئاگاداری وێنەکەی کیم جۆنگ ئون بن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی زریانی خانون لە کۆریای باکوور، پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداری کۆریای باکوور هۆشداریدا بە خەڵک، لە ئەگەری دروستبوونی لافاوادا سەرنجی یەکەمیان لەسەر رزگارکردنی وێنەکەی کیم جۆنگ ئون و باوکی بێت.

پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور ئاشکراشی کردووە، چەندین سەرباز و خۆبەخش بۆ رزگارکردنی وێنە و پەیکەرەکانی کیم جۆنگ ئون لە شوێنە گشتیییەکاندا ئامادە کراون.

پێشبینی دەکرێت زریانی خانون لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆریای باکوور بگرێتەوە و لە ناوچە و شارە جیاوازەکانیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

کیم جۆنگ ئون لە 8ی کانوونی دووەمی 1983 لە پیۆنگیانگ لە دایکبووە، کەسایەتی سیاسیی کۆریای باکوورە و لە 17ی کانوونی یەکەمی 2011 بووەتە سەرۆکی کۆریای باکوور، ئەمەش دوای مردنی باوکی لە ساڵی 2011، دواتریش لە 11ی نیسانی 2012 بوو بە سکرتێری گشتی حیزبی کرێکارانی کۆریا. پێشتریش چەندین پلە و پۆستی لە وڵاتەکەی وەرگرتبوو وەک سەرۆکی ھێزی نیشتمانیی کۆریا و چەندین پلەی دیکە.